حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە مانگانە بڕی 800 ملیار دینار بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن.
دوێنێ، ڕۆژی پێنچ شەمە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایان لە بەغدا کردووە بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بەغدا مانگانە 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڵێنی پشتیوانی پێشنیازەکەیان داوە، بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پێشنیازەکە بدرێت. ئەم داواکارییەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک چارەسەرێکی بەپەلەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، چونکە پێشنیازی ئەوەش کراوە کە دواتر یاسای بودجەی گشتیی عێراق هەموار بکرێتەوە، بەجۆرێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جیا بکرێتەوە و مسۆگەر بکرێت و تێکەڵ بە هیچ کێشەیەکی سیاسی و دارایی نەکرێت.
وەڵام بدەوه