محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ندی دابینكردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه و ئاسته‌نگ دێته پێش هه‌ر كات كه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت، روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێك له‌و كێشه ئاسته‌نگییانه په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وتی و نانه‌ته‌وتییه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی، ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی كاش له به‌رده‌ستدا نییه بۆ راییكردنی كاروباره ناوخۆییه‌كان بۆیه ئه‌و كێشه‌یه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
گوتیشی، ئه‌وه‌ی لە ده‌ستیان بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه ده‌بێت حكومه‌ت پابه‌ند بێت به ناردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، ده‌سه‌ڵانتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا مامه‌ڵه بكات و به‌سه‌ر یاسادا باز بدات، به‌ڵام "ئیمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌توانین قه‌رز به هه‌رێمی كوردستان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، ئه‌مه‌شمان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه." جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركووك گوتی، كه‌ركووك شاری برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقه و ده‌بێت هه‌مووان پارێزگاری له ناووبانگه‌كه‌ی بكه‌ن و شاره‌كه له هه‌ر جۆره ورووژاندنێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بپارێزرێت.
گوتیشی، ئاشكرایه بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی 2005ـوه هه‌ڵبژاردن له‌و شاره ئه‌نجام ده‌درێت، كه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جاره ببێته هه‌ڵبژاردنێكی نه‌ته‌وه‌یی، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و دۆخه گرژه‌ی له شاره‌كه دروست بووه.
وەڵام بدەوه