Kurdistan Press - شەممەی گرنگ لە بەغدا شەممەی گرنگ لە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەممەی گرنگ لە بەغدا

شەممەی گرنگ لە بەغدا.

کوردستان_پرێس: بەغدا و ھەرێمی و کوردستان. 

لەبەغدا کۆبونەوەی چارەنۆساز دەکرێت بەبەشداری لایەنی بڕیاردەر،  کەگرنگترین تەوەری کۆبوونەوە پشکی ھەرێمی کوردستان و دۆخی کەرکوک دەبێت. 

سبەی شەممە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئەمنیی شاری کەرکووک و رەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی، هەروەها دۆخی سیاسیی عێراق و جێبەجکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی بە بەشداریی شاندێکی پارتی كۆبێتەوە. سبەی شەممە هەریەک لە د. فوئاد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە بەغدا و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاستەنگانە دەکرێت کە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دروست بووە، بە تایبەت لە رەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ هەر مانگێکی (9، 10، 11) بری تەنیا 500 ملیار دینار وەک قەرز بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه