لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و هۆكارەكەی، شوان محمد، پەرلەمانتاری پارتی لەبەغدا ڕوونی كردەوە: ”کێشەکە سیاسییە، دەیانەوێت کێشە بۆ کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دروست بکەن، تاوەكوو کارنامەکەی جێبەجێ نەکات و ئاستەنگ بۆ لێکتێگەشتنەکانی هەردوو حکوومەت دروست بکات. لەلایەکی دیەکش دەیانەوێت کێشە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکەن، هانی فەرمانبەران بدەن دژی حکوومەتەكەیان، رێگە لە ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بگرن، ئەگینا هیچ کات نابێت سزای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.“
لەبارەی چونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، شوان محەمەد گوتی: ”بە بۆچوونی من پێوست ناکات شاند بۆ بەغدا بگەڕێتەوە بۆ پرسی مووچە، لەبەر ئەوەی هەموو کێشەکە چارەسەر کراوە، کێشەی نەناردنی مووچە سیاسییە.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیار بوو جارێكی دیكە لەبارەی كێشەكانی پەیوەست بە مووچە، شاندێك لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی هەینیی رابردوو بچێتە بەغدا، بەڵام بەهۆی ئەو ڕووداوەی بەسەر وەزیری نەوتی عێراقدا هات، لە مردنی باوكی و دواتر مردنی خوشك و كچەكەی، سەردانەكە دواخرا.
بە کورتییەکەی؛ بەغدا داوای تەسلیم کردنی تەواوی ھەرێمی کوردستان دەکات.
وەڵام بدەوه