Kurdistan Press - لە عێراق بەھەزاران بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران لە عێراق بەھەزاران بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراق بەھەزاران بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران

پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە زۆربوونی حاڵەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە شارەكانی عێراق دەدات و دەڵێ دەبێ هاووڵاتیانیش لە شەڕی رووبەرووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەشدار بن.

یاسر ئەسكەندەر، لە لێدوانیدا رای گەیاند: "بەشێک لە چارەسەر بۆ دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەیە کە ڕاستییەکان پێشکەش بە ڕای گشتی بکەین و بەرەنگارییەکان و ڕۆڵی هاووڵاتیان ڕوون بکەینەوە لە بابەتێکی ئاڵۆز و دژواردا کە لەم ساڵانەی دواییدا دەستی پێ کردووە و ئێمە لە تیرۆریزم بە مەترسیدارتری دەزانین.

ئاماژەی بە ئەوەش دا كە كەیسەكانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن و رۆژانە تۆمەتبارانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن تاوەكوو وای لێهاتووە لە زیندانەكان شوێن نەماوە و داوا دەكرێت زیندانی تازە دروست بكرێن.

بەپێی ئامارەكانی تەنیا لە حەفت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 12 هەزار بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاكانی عێراق دەستگیر كراون ئەمە لە كاتێكدا كە لە ماوەی تەواوی ساڵی رابردوو 16 هەزار كەس دەستگیر كراون لە كاتێدا لە ماوەی ساڵی 2021یش بە هەر 12 مانگ نزیكەی 13 هەزار كەس دەستگیر كراون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه