Kurdistan Press - کێشەکانی ھەولێر و بەغدا چارەسەردەبن ئەگەر ئەم کارە بکرێت کێشەکانی ھەولێر و بەغدا چارەسەردەبن ئەگەر ئەم کارە بکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەکانی ھەولێر و بەغدا چارەسەردەبن ئەگەر ئەم کارە بکرێت

سیپان عەزیز ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند، ئەگەر یاسای نەوت و غاز وەک ئەوەی لەدەستووردا هاتووە دەربچێت، ئەوا زۆرینەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەردەبن، بەپێچەوانەوە کێشەکان قووڵتردەبنەوە.

راشیگەیاند، بەشدارینەکردنی یەکێتی لەشاندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرگرینەکردن لە رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، بووە هۆی ئەوەی لەپڕۆژەیاسای بودجەدا گورزێکی قورس بەر هەرێمی کوردستان بکەوێت.

ماوه‌یه‌كه‌ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت غاز ئه‌نجامده‌دات، دواین كۆبوونه‌وه‌ش رۆژی 22ـی ئه‌م مانگه‌ بوو، تێیدا ئامادەبووان داوایان لە لیژنەی تایبەتمەند بە پڕۆژەی یاسای نەوت و غاز کرد، بەردەوامبن لە تاووتوێکردن لەگەڵ شارەزایانی هونەری هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتیەکانی هەرێم، بۆ ئەوەی رەشنوسی یاساكه‌ ئامادەبکرێت و پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت.

هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه‌ شیعه‌كانی دیكه‌) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده‌ و عه‌زم) پێكهاتووه‌ و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه