بە تۆمەتی تێوەگڵانی لە چەند دۆسییەکی گەندەڵی، وەزیریکی حکوومەتی پێشووی عێراق فەرمانی گرتنی دەر کرا.
دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئابی 2023 بڵاوی كردەوە: "دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە، بەهۆی دوسییەکانی سەری، فەرمانی گرتنی وەزیری پێشووی گواستنەوەی دەر کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەو وەزیرە سەرپێچیی کردووە و سامانی گشتیی بەفیڕۆ داوە، بەتایبەت لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە چەند وڵاتێکدا.''
دەستەکە ئاشکراشی کردووە: "ئەو وەزیرەی پێشوو، گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەرانی بۆ ئیسپانیا و سوید و تونس کردووە، لە کاتێکدا نووسینگەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لەم وڵاتانە نییە.''
جەختیش کراوەتەوە کە فەرمانی گرتنەکە بەپێی یاسای سزاکان دەر کراوە
پێشتر دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە 18ی تەمووزی 202 ڕایگەیاندبوو کە بانگی وەزیری پێشووی گەیاندن کراوە بۆ پێش دادوەر.
پێشتر ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) کردووە، هەریەک لە تۆمەتباران، عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی پێشووی عێراق و ڕائید جووحی جهمادی، سهرۆكی پێشووی دهزگای ههواڵگریی نیشتمانی و مهشرهق عهباس جهنابی، ڕاوێژكاری مستهفا كازمی و ئەحمەد محەمەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دهستگیر بكهن.
بەپێی زانیارییەكان ئەو بەرپرسانەی عێراق بە تێوەگلان لە ''دۆسیەی دزیی سەدە'' تۆمەتبار کراون.
لە دوایین مانگەکانی کابینەی حکوومەتەکەی مستەفا کازمیدا نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دیار نەماوە کە دواتر بە ''دزیی سەدە'' لە میدیاكان ناسێنرا.
وەڵام بدەوه