کەمێک پێش ئێستا کۆمیسیۆنی عێراق بڕیارێکی لەبارەی ھەرێمی کوردستان دا.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی هەرسێ لقی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی کۆمیسیۆنەکەیان لە درێژکردنەوەی وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ 12ـی ئەیلوولی داهاتوو ئاگادارکردووەتەوە.
لەبارەی هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەکەش گوتی:'' تاوەکو زۆرترین هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن و زۆرترین کارتی بایۆمەتری بۆ ئەو کەسانە بکرێت، کە مافی دەنگدانیان هەیە.
باسی لەوەشکرد کە درێژکردنەوەی وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تەنها پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چونکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان لە پێشە، ."
وەڵام بدەوه