ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بانكی ناوه‌ندی عێراق نه‌یاتوانی كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار، به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی بكات.
محه‌مه‌د نووری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌قاچاغبردنی پاره له‌لایه‌ن حزبه‌كان و بانكه‌كانیانه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه و نه‌توانرا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زێنرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی به‌رامبه‌ر دۆلار سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، هیچ چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێ نییه و دۆسییه‌ی دۆلار تا ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
پێشتر ئه‌میر مه‌عموری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد كه گه‌نده‌ڵی له بابه‌تی گۆڕینه‌وه دراو له عێراق هه‌یه و بابه‌تی چارسه‌ری قه‌یرانی دۆلار به‌رده‌وامه و وه‌ك خۆیه‌تی و هیچ چاره‌سه‌رێكی نوێیش بۆ ئه‌و بابه‌ته نییه.
وەڵام بدەوه