Kurdistan Press - مالکی چوارچێوەی هەماهەنگی گرەنتییە بۆ پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان مالکی چوارچێوەی هەماهەنگی گرەنتییە بۆ پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مالکی چوارچێوەی هەماهەنگی گرەنتییە بۆ پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ فازڵ میرانی، سەرۆکی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا و گوێمان لە سکاڵا و سەرنجەکانی شاندەکە گرت.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، رێز لە سكاڵا و داواکارییەکانی شاندی پارتی دەگرن و کار بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کەموکوڕییەکان دەکەن.

نووری مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و چوارچێوەی هەماهەنگی گرەنتییە بۆ پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان

ھەروەھا نووری مالکی راگەیاند تاوەکو ئەوکاتەی هەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم ئاسایی دەبێتەوە، بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت مانگانە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێ

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه