Kurdistan Press - خواردنەوە کحولییەکان بە ڕێژەیەکی کەم سوودبەخشە یان زیان بەخشە بۆ مروڤ؟ خواردنەوە کحولییەکان بە ڕێژەیەکی کەم سوودبەخشە یان زیان بەخشە بۆ مروڤ؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خواردنەوە کحولییەکان بە ڕێژەیەکی کەم سوودبەخشە یان زیان بەخشە بۆ مروڤ؟

بەپێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەی کە دەگوترێت، "خواردنەوە کحولییەکان بە ڕێژەیەکی کەم سوودبەخشە"، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەم باوەڕە تەواو هەڵەیە و تەنانەت خواردنەوەی بڕێکی کەمیش زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕی (JAMA Network Open) دوێنێ هەینی توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە، دەریخستووە کە هەرچەندە کحول زیاتر بخورێتەوە، مەترسی مردنی پێشوەختە زیاتر دەبێت، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی مامناوەندی کحول کە ڕۆژانە بخورێتەوە وەک پێشتر بیری لێدەکرایەوە "لە مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە ناتپارێزێت و تەمەنیش درێژ ناکاتەوە.

توێژینەوەکە 5 ملیۆن کەسی بە نموونە وەرگرتووە، ئاشکرای دەکات کە خواردنەوەی کحولی تاڕادەیەکی کەم - 25 گرام لە ڕۆژێکدا بۆ ئافرەتان و 45 گرام یان زیاتر لە ڕۆژێکدا بۆ پیاوان ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.

هەروەها توێژەران ساڵی ڕابردوو لە بەریتانیا نزیکەی 400 هەزار کەسیان پشکنی و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تەنانەت کەم خواردنەوەی کحولیش پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەوە هەیە.

 لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووشدا، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان خواردنەوە کحولییەکان هیچ سوودێکی تەندروستیی نییە، تەنانەت بڕێکی کەمی کحولیش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی مرۆڤ زیاد دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه