Kurdistan Press - وەزارەتی تەندروستی هاتە دەنگ وەزارەتی تەندروستی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی تەندروستی هاتە دەنگ

چەمچەماڵ/ ڕوداووی لافاوی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/12/9 ...

لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ئەم ڕوداووە،

دوابەدوای ڕوداووی ئەمڕۆی لافاوی قەزای چەمچەماڵ و لێکەوتنەوەی گیان لە دەستدانی دوو هاوڵاتی پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ و ئافرەتێکی 22 ساڵ و برینداربوونی 12 هاوڵاتی دیکە، دەستبەجێ بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و هەردوو بەڕێزان (د.،سەباح هەورامی) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و (د. نورالدین جلال) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ چاودێری ڕێکارەکانی فریاگوزاری نەخۆشان و قوربانیانی ئەم ڕوادووەیان کرد لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبوڵانس و لەهۆڵی پێشوازی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندرۆستی کاری پێویست و خێرا ئەنجام درا و تائێستاش چاودێریکردنی پزیشکی و چارەسەرییەکان بەردەوامە بۆ ڕێکارەکانی فریاگوزاری تەندروستی و چارەسەرکردنی لیقەوماوان. لە لێدوانێکیدا بەڕێز وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند:

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/12/9 ڕوداووی لافاوێکی بە تەوژم گیان لەدستدانی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی 12 هاوڵاتی لێکەوتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ئەم ڕوداووە، دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ و تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس و لایەنە پەیواندەرەکان لەسەر هێڵ بووین و ڕێکاری پێویست وەرگیرا و تا ئێستا فریاگوزاری هاوڵاتیان بەردەوامە. تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی چارەسەری نەخۆشانی ڕوداووی لافاو دەکەن و نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندان لەکاردان بۆ چارەسەری پێویست و هەر پێداویستیەکی دیکەی پێویست بێت.

دڵگران و خەمگینین بەداخەوە بۆ گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی هاوڵاتیان و زەرەروزیانی ماددی لە ماڵ و پێداویستی هاوڵاتیانی لەهەمان كاتدا سوپاس و دەستخۆشی خەمخۆری جەنابی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ بەردەوام لەسەر هێڵ و پرسینەوە و بەدواداچوونی ڕوداووی لافاو و سوپاسی بەڕێزان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەر و تیمەكانی پزیشكی فریاكەوتن و تیمەكانی فریاگوزاری و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دەكەین كەوا دڵسۆزانە بە ئەركی خۆیان هەڵساون و لە خزمەت هاوڵاتیاندا بوون بۆ پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی چارەسەر و پێداویستی پزیشکی بۆ لێقەوماوان.

خوای گەورە هەموولایەك لە رووداو كارەسات بپارێزێت و هیوای سەلامەتی بۆ برینداران و نەخۆشان و هەمووان.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

9 کانونی یەکەم 2025

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا