دەرمانی ماوەبەسەرچوو هەڕەشەیە بۆسەر تەندروستی گشتی
ئەوەی بەشێکی کەم لەو بازرگان و لایەنە چاوچنۆکەکانی دەرمانی ماوە بەسەرچوو بەسەر بازاڕدا ساغ دەکەنەوە، یەکسانن بەو رێکخراوانەی لە رێی تیرۆروتۆقاندن زیان بە کۆمەڵگاو ژیان و جوانیەکان دەگەیەنن.
رۆژ نیە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارە حکومیەکانەوە دەست بەسەر دەواودەرمانی ماوەبەسەرچوودا نەگیرێ. رۆژ نیە کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان بە هۆی دەرمانە ماوە بەسەرچووەکانەوە تووشی دەیان نەخۆشی نەبن و گیان لەدەست نەدەن.
بازرگانانی دەرمانی ماوە بەسەرچوو خاوەنی ویژدانێکی مردوون و بەزەییان بە ژیان و گوزەران و گیانی کۆمەڵگادا نایەتەوەو بۆ دەست خستنی تۆزێک قازانج و دەست مایە، حازرن سەرلەبەری کۆمەڵگا بکەنە قوربانی خواستە تەماحکاریەکانی خۆیانەوە.
بۆیە دەبێت بە تووندترین شێوە رووبەرووی دادگاو یاساو لێپیچینەوە بکرێنەوەو بەهۆی ئەم تاوانەوە وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرنەچن.
وەڵام بدەوه