Kurdistan Press - پەتا مەترسیدارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان پەتا مەترسیدارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەتا مەترسیدارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان

ماوەی هەفتەیەكە پەتایەك لەناو ئاژەڵەكانی عێراق بڵاو بووەتەوە، ئێستە ژمارەیەكی زۆر لە ئاژەڵ لە كوردستان مردار بوونەتەوە و باس لەوە دەكرێت بەهۆی ئەو پەتایەیە.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی شوبات، عەبدوڵا شێخ حەمەد ئاژەڵدارێكی سنووری بەردەرەشە راگەیاند، ژمارەیەك لە ئاژەڵ لە سنووری هەولێر و دهۆك و سلێمانی مردار بوونەتەوە، گومان دەكرێت بەهۆی پەتای ئاژەڵان بێت.

زیاتر گوتی، ئەو پەتایە پێشتر لە كوردستان نەبوو، بەڵام بەهاتنی بارێك ئاژەڵ بۆ كەركووك و بڵاوبوونەوەی بە كوردستاندا، ئەو پەتایە بڵاو بووەتەوە.

روونی كردەوە، پزیشكانی ڤێرتێرنەری پێیان گوتووە نەخۆشییەكە بەهۆی شەلكە و دەم كولیە، بەڵام تا ئێستە نەتوانراوە پێشی لێ بگیرێت و زیانی مردنی ئاژەڵەكان كەم بكرێتەوە.

پێشتر هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی كشتتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، ئاگاداری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بووین لە شارەكانی عێراق، ئێمە رێكارەكانی خۆمان دەست پێ‌ كردووە.

زیاتر گوتی، تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان هیچ حاڵەتێكی تووشبوون تۆمار نەكراوە، هەروەها هۆبە و یەكە بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتێرنەری دەستیان كردووە بە كارەكانی خۆیان لەسەر ئەو پەتایە.

باسی لەوەش كرد، عێراق گواستنەوەی ئاژەڵی لە نێوان شارەكانی خۆیان راگرتووە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتاكە، رەنگە ئێمەش ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ بكەین.

بە گوتەی هیوا، ئەوەی باشە هەرێمی كوردستان لە خوار و ناوەڕاستی عێراق ئاژەڵ هاوردە ناكات، بەڵكو بەشی زۆری ئاژەڵەكان لە وڵاتانی تر هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ماوەی هەفتەیەكە میدیاكانی عێراق، باس لەوە دەكەن تای خوێنبەربوون بە چڕی لەناو ئاژەڵەكانی عێراق بڵاو بووەتەوە، بە سەتان ئاژەڵ تووش بوونە بە تایبەت لە مووسڵ و بەغدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه