هۆكارێكی سەرەكیی تووشبوون بە شەكرە، جیا لە بۆماوە یان ئامادەیی بۆماوەیی یان دەروونی و لاوازیی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و بەرگریی ئەنسۆلین، زۆر خواردنی شیرینی و شەكرە، كەچی ئەوانەی تووشی دەبن حەزێكی زۆریان بۆ شیرینی لا دروست دەبێت، بۆیە دەبێت وریا بن كە ئەوەندەی نەخۆن كە كالۆرییەكی زۆریان بۆ بچێت و ئاستی شەكرە لە خوێنیان بەرز بێتەوە و لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
بەپێی پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ خۆراك نەخۆشانی شەكرە دەتوانن رۆژانە پارچەیەكی بچووك، بە قەد پەنجەی دەست شیرینی بخۆن، بۆ ئەوەی شەكرەی خوێنیان بەرز نەبێتەوە، هاوكات دەبێت دوای خواردنی شیرینی بڕی پێویستی ئاو بخۆنەوە و رۆژانە 30 خولەك بە پێ بڕۆن، جیا لە خواردنی سەوزەی فرێش سێ جار لە رۆژێكدا.
بە گشتی نابێت نەخۆشانی شەكرە شیرینی وەك كەسێكی ئاسایی بخۆن، بۆ ئەوەی ئاستی شەكرەی خوێنیان بەرز نەبێتەوە، دەشتوانن دوای خواردنی بڕێك شیرینی وەرزش بكەن و ئاوی زۆر بخۆنەوە و تەنیا بە خواردنی پارچەیەك واز بێنن و خۆیان لە میوەی شیرین وەك هەنجیر و ترێ بپارێزن، چارەسەرییەكانیشیان بە رێكوپێكی وەربگرن، دەتوانن دوای شیرینی سەوزە بخۆن و سوود لە ریشاڵەكانی ناوی وەربگرن، كە رۆڵی باشیان لە مژینی شەكردا هەیە.
وەڵام بدەوه