Kurdistan Press - گواستنەوەی مووچە دەسپێدەکات گواستنەوەی مووچە دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گواستنەوەی مووچە دەسپێدەکات

پڕۆژەی هەژماری من رای دەگەیەنێت، ژمارەی ATMكان روو لە زیادبوونە، بەمنزیكانەش مووچەخۆران دەتوانن دەست بە گواستنەوەی مووچەكانیان لە بانكێكەوە بۆ بانكێكی تر بكەن.
بەپێی دواین راپۆرتی داتا و زانیاریی تایبەت بە پڕۆژەی "هەژماری من" 99%ی مووچەخۆران لە پڕۆژەكە تۆمار كراون، ئێستە زیاتر ملیۆنێك مووچەخۆر بەدیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.
بەپێی داتاكانی هەژماری من كە تایبەت دەست "وشە" كەوتووە، تێدا هاتووە تا ئەمڕۆ ملیۆنێك و 16 هەزار و 290 مووچەخۆر سوودمەندی هەژماری من بوونە، لەو ژمارەیە 398 هەزار و 293 فەرمانبەری مەدەنی، لەگەڵ 313 هەزار و 844 خانەنشینی، هەروەها 237 هەزار و 763 سەربازی و 66 هەزار و 390 لە بنەماڵەی شەهیدان.
هەژماری من ئەوەشی بۆ مووچەخۆران ئاشكرا كردووە، بەمنزیكانە پرۆسەی گواستنەوەی هەژماری من لە بانكێكەوە بۆ بانكێكی تر دەست پێ‌ دەكات، فەرمانبەر دەتوانێت بانكەكەی بگۆڕێت، لە هەمان كاتدا ئێستە لەرێی بەكارهێنانی ئامێری بانكێكی تر مووچەكەی وەربگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا