Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا حكومەتی فیدراڵ تێكڕای ڕێژەی ٤.،٢ ٪ ی بوودجەی گشتی عێراقی بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە.
لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا حكومەتی فیدراڵ نزیكەی ٤١ ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە كە دەكاتە ٤٦ مووچە لە كۆی ١٤٤ مووچە.
لە ١٢ ساڵی ڕابردوو ( ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) ، تێكڕای ڕێژەی كرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتی عێراق دوای لێبڕینەكانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەكانی تر بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە، دەكاتە تەنها ڕێژەی ٤.,٢٪ ی بوودجەی گشتی عێراق لە جیاتی ڕێژەی ١٧٪ و ڕێژەی,١٢,٦٧٪ تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان. 
بڕی پارەی تەمویلكراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەو ماوەیەدا ، دەكاتە تەنها ٤١ چل و یەك ترلیۆن و ٤٢ ملیار دینار بوو لە كۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار كە بەكارهاتووە بۆ تەمویل كردنی نزیكەی ٤٦ مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی كوردستان لە كۆی ١٤٤ مووچە لەو ماوەیەدا .
جگە لەوە ماوەی ساڵانی؛ ٢٠١٤ ، ٢٠٢٠ ، ٢٠٢٢ حكومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە پارەی تەمویلكراوی بۆ هەرێمی كوردستان وەكو قەرز هەژمار كردووە تا دواتر لە پشكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەسەندكردنی بوودجەی گشتی بیبڕێتەوە.
سەرەڕای داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی كە بڵاویكردووەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤  و بەپێی ئەنجامەكانی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێم، پشكی هەرێمی كوردستان دەكاتە ڕێژەی ١٤,١٤٪ی بوودجەی گشتی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا