کورتەی هەواڵ:
بەمەبەستی ئاسانکاریکردن لە هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، حوکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێی تەکیەی کاکەمەند - بانی مەقان تەرخان کرد و پڕۆژەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وردەکارییەکانی پڕۆژەکە:
قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ڕای گەیاند کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی چڕی خزمەتگوزاری بۆ بەستنەوەی زیاتری شارەدێ و گوندەکان بە ناوەندی قەزاکەوە. پڕۆژەکە بەسەر سێ قۆناغدا دابەش کراوە:
قۆناغی یەکەم: ناوچەی بانی مەقان تا دەروازەی چەمچەماڵ - سلێمانی دەگرێتەوە.
قۆناغی دووەم: ڕێگەی سەرەکیی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە لەخۆ دەگرێت.
قۆناغی سێیەم: تایبەتە بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگە و شەقامە سەرەکییەکانی ناو تەکیە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و ڕێگەوبان لە سەرانسەری شار و شارۆچکەکاندا بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه