هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت، 'تا ئێستا بەغدا هیچ تێبینی لەسەر لیستەکە نییە'.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوور لیستی مووچە و میزان موراجەعە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی 26-4-2025، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وردبینی لیستی مووچە چوونەتە بەغدا.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتیشی: وردبینی لە لیستی مووچە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستەکە نییە و وردبینی تەواو بکرێت، ئەگەری زۆرە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغدا تەمویلی مووچە بکات
وەڵام بدەوه