بەپێی کەناڵی (ئەلحەدەس) عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەمێک لەمەوبەر فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس دەرکرد کە بە هۆیەوە 40 کەس مردن و زیاتر لە هەزار و 200 کەس بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمپانیای ئێمبریی بواری ئەمنی، رایگەیاند تەقینەوەكەی دوێنێ شەممەی بەندەری رەجایی سەر بە شاری بەندەر عەباسی ئێران، بەهۆی مامەڵەكردنی هەڵە لەگەڵ مادەی كیمیایی (بیركلاربۆناتی ئامۆنیۆم)ەوە بووە، ئەو مادەیەش وەك كەرەستەیەك لە دروستكردنی مووشەكی بالیستیدا بەكار دێت.
هەر ئەمڕۆ لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەو زانیارییانەی رەت كردەوە و رایگەیاند: ”ئەو تەقینەوەیەی دوێنێ، هیچ پەیوەندیی بە سێكتەری بەرگریی ئێرانەوە نەبووە.“
وەڵام بدەوه