دوای سێ ساڵ له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكراینا، بۆ یه‌كه‌م جار رووسیا پشتڕاستی كرده‌وه كه هێزه‌كانی كۆریای باكور له جه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارن و یارمه‌تیی رووسیا ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، رێككه‌وتنی ستراتیجییان هه‌یه و سه‌ربازانی وڵاته‌كه شانبه‌شانی سه‌ربازانی رووسیا له جه‌نگی ئۆكراینادا جه‌نگاون.
جه‌نه‌راڵ والری گراسیمۆف له راپۆرتێكدا به ڤلادیمێر پوتینی گوتووه، سه‌ربازانی كۆریای باكور له جه‌نگی رزگاركردنی كۆرێسكدا رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ریان بینیوه.
ئۆكراینا له هێرشێكدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رووسیای كۆنترۆڵ كردبوو، به‌ڵام رووسیا ده‌ڵێت توانیویه‌تی ناوچه‌كه له ئۆكراینا بستێنێته‌وه و ئازادی بكات.
ئۆكراینا ره‌تی كردووه‌ته‌وه كۆرێسكیان به‌ده‌سته‌وه دابێت و گوتوویه‌تی، هێشتا به‌شێك له كۆرێسكیان له ژێر كۆنترۆڵدایه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پێشتر چه‌ندان جار له به‌شداریی كۆریای باكور و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی شوباتی ساڵی 2022ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیا داگیر كراوه.
وەڵام بدەوه