KurdistanPress...

CLOSE

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11 و 12

لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، بەغدا هەر جارە و بە بیانوویێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات یان هەر ناینێرێت. بۆ سێ مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.

ئەمساڵ هیچ مانگێک لە کاتێکی دیاریکراو بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی هەر خاڵێک بووبێت یان نەبوبێت، ئەوان هەر دوایان خستووە.

  ئەو بڕە پارەیەی مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی پێی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بڕی 996 ملیار دینارە.

  سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی کورتهێنان و ناردنی ئەو پارانەی بەغدا بۆ مانگەکانی 10 و 11 کە ئێستا ناردوویەتی، ئەوەشی کە نەیناردووە بەم جۆرە دەخاتەڕوو:

 بۆ مووچەی مانگی 10 ئەو پارەیەی پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە 996 ملیار دینارە، بەغدا  761 ملیار دیناری ناردووە، ئەو کورتهێنانەی دروستبووە 235 ملیار دینارە.

 بۆ مووچەی مانگی 11 حکومەتی هەرێمی کوردستان دیسان پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا بۆ ئەو مانگە کەمتریشی ناردووە کە تەنیا  631 ملیار دینارە، ئەو  کورتهێنانەی دروست بووە، بڕی 365 ملیار دینارە. 

بۆ مانگی 12، بەغدا هێشتان یەک دیناری نەناردووە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان 996 ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە. 

ئەگەر کورتهێنانی هەردوو مانگەکانی 10و 11 کۆبکەینەوە، بەغدا بۆ ئەو دوو مانگە بەیەکەوە 600 ملیار دیناری کەمتر ناردووە.

مووچەی مانگی 10 دابەشکراوە، ئێستا ئەو کورتهێنانەی هەیە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـیە، ئەو پارەیەی لای بەغدایە و پێویستە بینێرێت تریلیۆنێک و 596 ملیار دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه