گۆشتی سوور ھەرزان دەکرێت. بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ ڕێگری‌کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت چەند رێكارێك بگیرێتەبەر.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "بۆ ئەوەی نرخی گۆشت بە تایبەت گۆشتی سوور زیاتر بەرز نەبێتەوە و نرخەكەی دابەزێت، ئێمە لە وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێكمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، تاوەكوو چەند ڕێکارێک بگرنەبەر، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند ڕێکارێک بۆ ڕێگری‌کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بگیرێتەبەر."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئاسانكاریی ته‌واومان بۆ بازرگانان كردووە، ئه‌وه‌یش له رێگەی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ماوه‌ی هاورده‌كردن به‌پێی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان."
نەوزاد شێخ کامیل، جەختی كردەوە ئەگەر خواست لەسەر گۆشت كەمبێتەوە كاریگەری لەسەر نرخەكەشی دەبێت.
هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ، ژمارەیەک داواکاری و پێشنیاریان ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ كردووە كە یەکێك له پێشنیازەکان هەڵگرتنی گومرگه لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ و رێگری كردن له هه‌نارده‌كردنی ئاژه‌ڵی خۆماڵی بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی له رێگەی ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه كردووه و باجی هاورده‌شی زیاتر كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه نرخی گۆشت به‌رز بووه‌ته‌وه، نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی عێراق له 25 هه‌زار دینار زیاتره، له هه‌رێمی كوردستانیش 20 هه‌زار دیناره.
وەڵام بدەوه