عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای هەڵوێستی دەستبەجێی لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد، هەروەها دەشڵێت، "ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت قەرەبوی زیانی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەنەوە".
عەباس عێراقچی، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دانا و داوای هەڵوێستی دەستبەجێی ئەم دامەزراوەیەی کرد.
عێراقچی ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران لە نەتەنز و نزیک وێستگەی بوشەهر، پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان، بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و بنەما چەسپاوەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
جەختیکردەوە کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، دەکرێت ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی بەرفراوانی ماددە ڕادیۆئەکتیڤەکان و لێکەوتەی زۆر مەترسیداری بۆ سەر خەڵک و ژینگە هەبێت.
عەباس عێراقیچی لە نامەكەیدا، هێرشەكانەی وەک نمونەی تاوانی جەنگ و دەستدرێژی بۆ سەر ئاشتی نێودەوڵەتی وەسف دەكات و داوای شەرمەزارکردنی دەستدرێژیکاران، ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان و پێدانی قەرەبوی تەواوەتی دەكات.
عێراقچی هەروەها داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە ئیسرائیل ناچاربکات بە پەیوەندیکردن بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) و خستنە ژێر چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه