بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی سەردانەکەی بۆ شوێنی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر شاری عه‌راد هەڕەشەی کرد کە ئیسرائیل سەرکردەکانی ئێران بەتایبەت سەرکردەکانی سوپای پاسداران، دەکاتە ئامانج.
ناتانیاهۆ گوتیشی: "ئێمە ڕژێم دەکەینە ئامانج. سوپای پاسداران، ئەم باندە تاوانباره دەکەینە ئامانج... بە شێوەیەکی شەخسی دەیانکەین، یه‌كه یه‌كه ده‌یانكه‌یه‌نه ئامانج و له‌ناویان ده‌به‌ین، هه‌روه‌ها تواناكانیان دەکەینە ئامانج، سەروەت و سامانی ئابوورییان دەکەینە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران سێ شوێنی پیرۆزی هه‌رسێ ئاینه گەورە یەکتاپەرسته‌كه‌ی لە قودس، کردۆتە ئامانج.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، دووپاتی كرده‌وه: "تەقەیان لە قودس کرد، ته‌قه‌یان لە تەنیشت شوێنە پیرۆزەکانی سێ ئایینە یەکتاپەرستەکە كرد: دیواری ڕۆژئاوا، کەنیسەی قیامه و مزگەوتی ئەقسا. وە بە موعجیزەیەک، جارێکی تر هیچیان زیانیان پێنەگەیشت. بەڵام ئه‌وان به‌مه‌به‌ست شوێنە پیرۆزەکانی سێ ئایینە یەکتاپەرستەكه‌یان کردووه‌تە ئامانج".
بەپێی دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، شەوی شەممە دوو هێرشی مووشەکی کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراون، زیانیان بە عه‌راد و شاری دیمۆنا گەیاندووە، کە شوێنی بنکەیەکی ئەتۆمی ئیسرائیلی تێدایە و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون


وەڵام بدەوه