Kurdistan Press - بەرێز مەسرور بارزانی بڕیاری دا بەرێز مەسرور بارزانی بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرێز مەسرور بارزانی بڕیاری دا

 مەسروور بارزانی بڕیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی لە ڕێگەی بۆڕیی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاند سەرۆکی حكوومەت: گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بۆ هەڵگرتنی ڕێگرییە بازرگانییەکان بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕای گەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیاریان داوە لە زووترین کاتدا ڕێگە بدەن نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی هەرێمی کوردستانەوە بڕوات.
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، هاوکات لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بەپەلە ئەو ڕێگرییانەی خراونەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە کار دەکەن بۆ دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز، تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسروور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هاوبەشە ئەمەریکییەکان کرد بۆ ئەو ڕۆڵ و پاڵپشتییەی لەم پرۆسەیەدا هەیانبووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا