بڕیارە لە رۆژی دوو شەمەی ئەم هەفتەیەدا یەکەم وەجبەی ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم بنێردرێت.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاند، رێوشوێنەکانى ناردنى ٧٠٠ ملیارەکە تەواوبووە و لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا وەجبەی یەکەمى پارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
وتیشی، " لەدوای گەیشتنی چەردەی یەکەم، تەواوى ٧٠٠ ملیارەکە هاوشێوەى مانگەکانى پێشوو دەنێردرێت".
پێشووتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، لەدوای ناردنى وەجبەی یەکەمى پارەکە لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەست بە دابەشکردنى مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.
وەڵام بدەوه