سیپان شێروانی: ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راسپێردراوە و ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت پاره‌كه بگات
سیپان عه‌زیز شێروانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: ”بڕی ئه‌و پاره‌یەی له به‌غداوه دێت، بۆ هه‌ر مانگێك 700 ملیار دیناره و شاندی هەرێمی كوردستان داوای پاره‌ی 6 مانگی كردبوو، به‌ڵام ئه‌وەی دێت بۆ ئێستا باشه، چونكه جووڵه‌یه‌ك لە بازاڕ دروست ده‌بێت و فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆران نه‌هامه‌تی زیاتریان به‌سه‌ر نایەت.“
ئاشکراشی کرد: ” ماوه‌ته‌وه رێكاری ئیدارییەکان ئەنجام بدرێت، كه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ كاروباره ئیدارییه‌كان راسپێردرا، تا له رێگای هەردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین ئه‌و پاره‌یه حه‌واڵه بكرێت و ده‌بێ ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌كه بگاته كوردستان.“
ئه‌ندامەکەی لێژنه‌ی دارایی ئاماژەی بەوەش دا: ”گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی كۆنكرێتی مسۆگەر و یەكلاكەرەوە.“
وەڵام بدەوه