Kurdistan Press - لە کۆشکی سپی چەند پرسێکی تایبەت بە ھەرێم تاوتوێ کران لە کۆشکی سپی چەند پرسێکی تایبەت بە ھەرێم تاوتوێ کران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کۆشکی سپی چەند پرسێکی تایبەت بە ھەرێم تاوتوێ کران

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی 07ـی 2023 سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە یاوەری تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لەگەڵ تێری وۆڵف بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.

سەرچاوەیەک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە پێی ڕاگەیاندین: لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەفین دزەیی و تێری وۆڵف پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کراوە

ڕاشیگەیاند: پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوامیی پشتیوانی و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی نێوانیان بووە.

ڕەحیم ڕەشیدی هەروەها گوتی: پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێکخستنەوەی بووە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی لەگەڵ چەندین ناوەند و دامەزراوەی گرنگ و بڕیاربەدەستی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه