وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی هێلیکۆپتەریان لە فەرەنسا وەرگرتووە و بۆ تیرۆریستان ته‌رخانیانكردووه.
مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به كه‌ناڵی atv توركی راگه‌یاند، به‌گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمانکەوتوون، لە ئیدارەی سلێمانی پارتەکەی تاڵەبانی هێلیکۆپەتەرەکانیان لە فەرەنسا وەرگرتووە و بۆ تیرۆریستان ته‌رخانیانكردووه، کۆنترۆڵی ئاسمانی لەدەست ئەمه‌ریکایە و بۆیە ئەمه‌ریکا ئاگاداری ئەم گەشتانەن.
چاوشئۆغلو هه‌روه‌ها گوتی: "بەشێوەیەکی بەردەوام باسی ئەوە دەکەین کە ئەمه‌ریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی پەکەکە و یەپەگە دەکەن، سەرۆک کۆماری توركیا لە دیدارەکەی لەگەڵ بایدن بە داتا ئاماژەی پێداوە".
ده‌شڵێت: "پوختەی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیکۆپتەرەکە بریتییه له‌وه‌ی، كه هێلیکۆپتەرەکە هی پارتەکەی تاڵەبانییە یاخوود هی ئیدارەی خۆجێیی سلێمانییە، هی پەکەکە و یەپەگە نییە، بەڵکو لەلایەن پارتەکەی تاڵەبانییەوە بۆیان دابینكراوه"
وەڵام بدەوه