Kurdistan Press - ئامانجی ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی چیبوو؟ ئامانجی ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی چیبوو؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامانجی ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی چیبوو؟

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت، هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی، فەرمادەنی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بووە.

رۆژنامەی ۆڵسترریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە: "هێرشی درۆنەکان لە باکووری عێراق بۆ ئامانجگرتنی فەرماندەی گشتی هەسەدە بووە".

لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی، رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵی لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی ئاماژە بەوەشکردووە: "هێرشەکەی بۆسەر مەزڵوم عەبدی بووە کە هاوپەیمانی ئەمەریکا بوو لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە".

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە: "لەکاتی هێرشەکەدا سێ سەربازی ئەمەریکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدیدا بوون.

دوێنێ هەینی 7/4/2023، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش راگەیەندرا هێرشی درۆنی بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه