وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆر نیگەرانین لە بەرەوپێشچوونە ئەتۆمییەکانی ئێران و سەرۆک بایدنیش پابەندە بەوەی کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات."
ڤیدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن رایگەیاند، "ئێمە هێشتاش لەو بڕوایەداین کە دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەمان، بەڵام راشکاویش بووین کە هیچ بژاردەیەکمان لە سەر مێزەکە لانەبردووە.
گوتەبێژی ئەو وەزارەتە دەشڵێت، "پێشێڵکارییەکانی دژی مافەکانی مرۆڤ، سەرکوتکاری و ناردنی چەک بە رووسیا لە لایەن ئێرانەوە کە بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی سڤیلی ئۆکراینا بەکاردەهێنرێن، لە ریزی سەرەوەی ئەنجێنداکەمانە."
ڤیدانت پاتێل راشیگەیاند، "من ناچمە نێو گریمانەکانەوە، بەڵام بێگومان، وەکو گوتم، رێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەجێنداکەماندا نییە، بەڵام ژمارەیەک ئامرازمان لە بەردەستدایە و هێشتاش لەو بڕوایەداین دیپلۆماسیی باشترین رێگەیە بۆ بەرەوپێشچوون. ئەم سەرۆک و ئەم وەزیر و ئەم ئیدارەیە پابەندن بەوەی کە هەرگیز رێگەنەدەن ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبێنن."
وەڵام بدەوه