Kurdistan Press - ڕووسا بڕیارە مەترسیەکەی دا. ڕووسا بڕیارە مەترسیەکەی دا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسا بڕیارە مەترسیەکەی دا.

سەرۆکی ڕوسیا جێگیرکردنی 10 فڕۆکەی توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بیلاڕووسیا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 25/3/2023، ئاژانسی هەواڵی تاس لە زاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ڕووسیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بیلاڕووسیای دراوسێی بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەسەر خاکی ئەو وڵاتەکە ئەنجامداوە.

هەروەها ئاژانسەکە لە زاری پوتینەوە بڵاویکردووەتەوە: "لەگەڵ سەرۆکی بیلارووسیا ڕێککەوتین کە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بیلاڕووس دابنێین بەبێ ئەوەی ڕژێمی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی پێشێل بکەین.

پوتین لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە تەلەفزیۆنی ڕووسیا پەخشکرا رایگەیاند: "ئەمریکا دەیان ساڵە ئەم کارە دەکات، ماوەیەکی زۆرە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی خۆی لە سەر خاکی هاوپەیمانەکانی جێگیر دەکات و ئێمەش ڕێککەوتین کە هەمان شت بکەین.

پوتین لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلارووسیا، ماوەیەکی زۆرە پرسی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە وڵاتەکەی کە هاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا، دەوروژێنێت.

پوتین راشیگەیاندووە: "ڕووسیا تاوەکوو 1ی ​​تەممووزی داهاتوو دروستکردنی دامەزراوەیەکی تاکتیکی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕووس تەواو دەکات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه