بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25/3/2023، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، "لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەدا لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا سەربازێکی دیکەی ئەمریکی بریندار بوو."
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە درەنگانی شهوی رابردوو، بنکەی نەوتی "عەمر" کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە گوندەوارەکانی دێرازووری ڕۆژهەڵات لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە شاری مەدیادینەوە بە سێ مووشەک کرایە ئامانج.
ڕوانگەکە ئاماژهی بهوهش كردووه، بنکەی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرازوور کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە لە شاری دێرازوور جێگیرن لە ڕێگەی بۆردومانی مووشەکییەوە کرایە ئامانج، هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی ئەو گرووپە میلیشیانەی لە دێرازوور کردە ئامانج.
وەڵام بدەوه