Kurdistan Press - پێگەى هەرێمى کوردستان لاى ڤاتیکان و ئیتالیا پێگەى هەرێمى کوردستان لاى ڤاتیکان و ئیتالیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێگەى هەرێمى کوردستان لاى ڤاتیکان و ئیتالیا

‎لە ڕۆماى پایتەختى ئیتالیا، ئاڵاى پیرۆزى کوردستان بە نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەشەکێتەوە، ئەو وڵاتەى کە سەرۆکوەزیرانەکەى هەر ماوەیەک بەر لە ئێستا لە هەولێرى پایتەخت بوو.

‎ڕێزان حەمەساڵح قادر، بەرپرسى نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیتالیا کە باش ئیتالییەکان دەناسێت و چەندین ساڵە لەو پۆستەدا کار لەسەر فراوانترکردنى پەیوەندییەکانى هەرێم و ئیتالیا دەکات، باسى ڕۆڵى مێژوویی و پەیوەندى ئیتالیا و هەرێمى کوردستانى کرد.

 

‎ئەم نوێنەرەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیتالیا گوتى: "لە ڕووی میژووییەوە وڵاتی ئیتالیا زۆر نزیكە لە كوردەوە، بۆیە ئەوەی هەیە لە سەرەتاوە مێژووییەكی پیشتری هەبووە دۆستایەتییەكە ئەوەش لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە توندتۆڵتر كرا. ئیتالیا بەشدار بووە لە دروستكردنی "فڵای زۆن ـ ناوچەی سەیڤ" بۆ كورد لە كاتی شەڕی سەدام و یەكێك بووە لەو دەوڵەتانەی كە پێدا گربووە لەسەر ئەوە، لە هەموو قۆناغەكان و ناخۆشییەكانی میللەتی كورد پێگەی خۆی هەبووە و بە هیچ شێوەیەك خراپەی بۆ گەلی كورد نەبووە".

 

‎هەرێمى کوردستان بەدەر لەوەى کە بۆ ئیتالیا گرنگییەکى ژئۆپۆلیتیکى هەیە، بۆ ڤاتیکانیش وەک قیبلەى ئایینى مەسیحییەکانى دونیا گرنگە و چاوپێکەوتنە بەردەوامەکانى بەرپرسانى هەرێم لەگەڵ پاپا، نیشاندەرى گرنگى پێگەى کوردستانە بۆ ڤاتیکان و دونیا.

 

‎بۆیە ڕێزان حەمەساڵح قادر لەم بارەوە گوتى: "ڤاتیکان هەروەك دەزانرێت گەورەترین و بەهێزترین دەوڵەتە و كۆمارێكی سەربەخۆی هەیە. کە دەڵەی ڤاتیكان بەهێزترین دەوڵەتە، چونکە هەرچی مەسیحی هەیە گوێ لەو دەگرن و ئیتالیاش خۆى خاوەنی گەورەترین هێزی سەربازییە لە هەموو جیهان. بۆیە بۆ كورد گرنگە كە دەوڵەتێكی وەها ڕازی بێت بە بوونى نوێنەری. ئەمەش پەیوەستە بە باکگراوەندى کوردەوە کە ڕۆڵێکی جوانی هەبووە لەگەڵ برا كریستیانەكان و زۆر یارمەتی دەربووە و ئەوەش بەڵگەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە لە نێوانمان."

 

‎سەردانەکەى جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیایە کە سێیەمین سەرۆکوەزیرانى ئەو وڵاتەیە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ خودى ئیتالییەکان گرنگییەکى گەورەى سیاسى و ئابوورى هەبوو و ڕەنگدانەوەى گەورەى لە نێو میدیاکانى ئەو وڵاتە هەبوو. لەم بارەوە ڕێزان حەمەساڵح قادر نوێنەرى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیتالیا گوتى: "سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا، یەكەم سەفەری بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان بوو، بۆچی هەر لە بەغدا نەگەرایەوە و چووە هەرێمی كوردستان؟ لەبەر ئەوەی كوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە هەر لەبەر ئەمەش كاردانەوەی ڕاگەیاندنی ئیتالیا زۆر بوو، هەرچەندە كاتەكەی سەری ساڵ بوو، بەڵام هەموو بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان و بڵاوكراوەكان باسی سەردانی سەرۆكوەزیران بوو بۆ كوردستان و پرسیار بوو لەسەر لەبەرچی چووەتە کوردستان. ئەمەش لەبەر ئەو پێگەیە بوو کە کوردستان هەیەتى و باوەشی كردووەتەوە بۆ كریستیانەكان و زەمینەی فراوانە بۆ ئەوەی بتوانین ئاڵوگۆڕی بازرگانیی فراوان بكەین لە گەڵیان و لە دیپلۆماسیەتى ئیمەش كارێكی وای كرد سەرۆكوەزیرانی ئیتالیا زۆر بە دڵخۆشییەوە بگەرێتەوە وڵاتەکەى."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه