Kurdistan Press - ‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە ‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە

 

‎ئەمڕۆ هەینی 2/17 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا

‎لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای بازرگانیی فەرەنسی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان Mouvement des entreprises de France (MEDEF) لە شاری پاریس ، لە گەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندین کۆمپانیای فەرەنسی کۆبووەوە.

 

‎لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتی ئابووری هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازرییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە . 

‎سەرۆکی حکومەت ، هانی کۆمپانیا فەرەنسییەکانی دا کە زیاتر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن ، لەم ڕووەوە سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەموو هاریکاریی و هاوئاهەنگییەکی پێویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی .

 

‎لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا