Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێکرا.

 

سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان ، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی .

 

سەرۆکی حکومەت ، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه