Kurdistan Press - نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین

مه نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) لە دژی هێرشە مووشەكییەكانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ و سەركۆنەی كرد.

لە راگەیاندراوێكدا كە لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، رای گەیاندووە: ”ئێمە ئیدانەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین کە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە.“

جەختیشی كردۆتەوە، نابێ عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار بێت و دەبێت رێز لە یەکپارچەییشی بگیرێت.

هاوكات ئاماژەی بەوە داوە كە ”گفتوگۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا سەبارەت بە پرسە ئاسایشییە دوولایەنییەکان تاکە ڕێگەی بەرەوپێشچوونە.“

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەیانیی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئێران لە ڕێگەی مووشەك و درۆنەوە هێرشی كردە سەر قەڵای دیموكرات لە كۆیە و بنكە و بارەگاكانی كۆمەڵە لە زڕگوێزی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی سنووریی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا