KurdistanPress...

CLOSE

ھەولێر رووسیا و ئۆکرانیا لە یەکتر نزیک دەکاتەوە.

هیوا سوعاد یوونس، رایگه‌یاند، كه‌ رۆژی 12ی مانگ كاتژمێر 6ی ئێواره‌، حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ ده‌ست پێ ده‌كات و 7 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، راشیگه‌یاند كه‌ سوپرایزی ئه‌و فێستیڤاڵه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو وڵاتی ئۆكراینا و ڕووسیاش به‌شدارن، كه‌ دنیایان به‌ شه‌ڕی خۆیانه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ هونه‌ر و شانۆ یه‌كتر ده‌گرنه‌وه‌ و بڕیارمان داوه‌ كه‌ لێكتریان نزیك بكه‌ینه‌وه‌ و ئاهه‌نگ و شاییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.

سه‌رۆكی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ راشیگه‌یاند: له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نۆی ئه‌مساڵ ڕه‌زامه‌ندیی دارایی وه‌رگیرا، بۆ حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی شانۆ، دوو ساڵیش به‌هۆی كۆرۆنا نه‌كرا.

گوتیشی: 14 نماییشی شانۆیی، نۆ شانۆگه‌رییان له‌ وڵاتی جیاجیاوه‌ هاتوون، ڕووسیا و ئۆكراین، میسڕ، سووریا، توونس، عوممان، ئێران، عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له‌ توركیاش شاری ئامه‌د دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه