ڕۆبێرت مالی، نوێنەری ئەمریکا بۆ كاروباری ئێران، دووپاتی کردەوە کە ئامانجی ڕاسپاردنی لەلایەن سەرۆک جۆ بایدن، بۆ یەکخستنی هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپایە، بەرامبەر بە تاران و ڕێگریکردنه لێی لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
رۆبێرت، بۆ میدیا جیهانییهكان ئاماژهی بهوهش كرد، "هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن تارانەوە، دەبێتە هۆی تێكدانی ئاسایشی جیهان و ئهمهش له لایهن واشنتۆنهوه قبوڵكرا و نیه."
رۆبێرت مالی، رایشی گهیاند، "بایدن، دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پێ باشترە، بەڵام ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا، ئهوا بژاردەی سەربازی تاوتوێ دهكهین، بۆ رێگریكردن له ئێران له به دهستهێنانی چهكی ئهتۆمی."
وەڵام بدەوه