كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، هیچ پلانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن به ته‌له‌فۆن قسه بكه‌ن.
پێشتر هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شویگۆ و هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی لوید ئۆستن به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردبوو.
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، دمیتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاند، هیچ پلان و خشته‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له ئارادا نییه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، شویگۆ له‌گه‌ڵ ئوستن له باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌یان كردووه، به تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ره‌وشی ئۆكرانیا.
وەڵام بدەوه