سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا و بە هیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ تاران ئەنجام نادەن و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشھاتێک لەبارەی ئێرانەوە ڕوو دەدات.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانەکانیدا جەختیکردەوە کە واشنتن لە ململانێیەکی سنوورداردایە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر ئەوان دەستپێشخەرییەکی ڕاستەقینە نەنێرن، ئەوا ئەمریکا لە ڕووی سەربازی، دارایی و ئابوورییەوە بە تەواوی بەسەر ئێراندا زاڵە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەگەن بە ڕێککەوتن و پێشبینی دەکات لە دوای هەڵبژاردنی نیوەیی لە ئەمریکا گۆڕانکارییەک روو بدات.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز» بڵاوی کردووەتەوە، واشنتن و تەلئەبیب ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دژی ئێران تەواو کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بۆردمانەکان لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی لە ئەمریکا دەست پێ بکەنەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه