Kurdistan Press - ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێردرێت ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێردرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێردرێت

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا هەنگاوەکانی بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر کردووە و پلانی هەیە 20 هەزار سەربازی دیکە، 150 فڕۆکەی جەنگی، سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر و چەندین کەشتیی تێکشکێنەر رەوانەی ناوچەکە بکات.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەی "واشنتن پۆست"یان راگەیاندووە، مەبەست لە زیادکردنی هەزاران سەربازی هێزی دەریایی لە چەند هەفتەی داهاتوودا، فراوانکردنی بژاردەکان و بەرزکردنەوەی توانای بڕیاردانی سەرۆک و فەرماندە سەربازییەکانە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یش، سێ فڕۆکەهەڵگرەکان بریتین لە "جۆرج واشنتن" لە دەریای عەرەب، "جۆرج ئێچ دەبلیوو بووش" لە زەریای هیندی و "تیۆدۆر رۆزڤێڵت" کە لە سان دیێگۆوە بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتووە و پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی 11 بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، بەم هەنگاوە نوێیە، ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا لە 50 هەزارەوە بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 70 هەزار سەرباز.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا