Kurdistan Press - حووسییەکان هێرشی کرد حووسییەکان هێرشی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حووسییەکان هێرشی کرد

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند، گرووپی حووسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبا لە شاری مەدینە. بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی گرووپی حووسییەکان وێستگەی دابەشکردنی کارەبای تەیبەی لە شاری مەدینەی سعوودیە کردە ئامانج. بەهۆی ئەم هێرشەوە، یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەکە لەکار کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی بە تۆڕی گشتیی کارەبای شارەکە نەگەیاندووە و پرۆسەی دابینکردنی کارەبا بەردەوامە.
گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ڕێکاری توند بۆ بەرپەرچدانەوە و سزادانی حووسییەکان، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن لە پاراستنی هەردوو حەرەمی پیرۆز و ئاسایشی هاووڵاتیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا