Kurdistan Press - ترەمپ ئەمریکا دژی دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی مەدەنی نییە ترەمپ ئەمریکا دژی دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی مەدەنی نییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ ئەمریکا دژی دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی مەدەنی نییە


​دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی مەدەنی لە نێوان ئەمریکا و سعوودیە گرێ دراوە بە بەشداریکردنی ڕیاز لە ڕێککەوتننامەکانی ئیبراهیم، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا دژی دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی مەدەنی نییە کە بۆ مەبەستی ئاشتییانە و بێ پیتاندن بێت.
​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 7ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی مەدەنی لە نێوان وەزارەتی وزەی ئەمریکا و سعوودیە پەسەند دەکرێت، بەو مەرجەی هیچ پیتاندنێکی ماددەکان لەخۆ نەگرێت.
​ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ڕێککەوتنە تەنیا بۆ مەبەستی بەکارهێنانی مەدەنییە و هاوشێوەی ئەو بەرنامانەیە کە ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکە هەیانە، بەڵام جێبەجێکردنی بەتەواوی بەستراوەتەوە بەوەی کە سعوودیە بچێتە پاڵ ڕێککەوتننامەکانی ئیبراهیمەوە و بەشدار بێت تێیدا.
​لە کۆتایی پەیامەکەیدا ترەمپ ڕوونیکردووەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی دامەزراوەی ئەتۆمیی مەدەنی نییە کە پرۆسەی پیتاندنی تێدا ئەنجام نەدرێت.
 لە بەرامبەریشدا تا ئێستا هیچ وتەبێژێکی فەرمی لە وەزارەتی وزەی ئەمریکا یان حکوومەتی سعوودیە ڕوونکردنەوەی زیاتریان لەسەر ئەم پرسە نەداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا