ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رۆژی چوارشهممه بهكاتی ئهمریكا بڕیارنامەی راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئێرانی رەتکردەوە، چونکە کۆمارییەکانی کۆنگرێس تا رادەیەکی زۆر پشتگیریان لە هەوڵە سەربازییەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کرد.
ئەوە پێنجەمین جار بو لەمساڵدا کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگیدا بە دەستبەرداربونی دەسەڵاتی جەنگی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار، لە ناکۆکییەکدا کە دیموکراتەکان دەڵێن، نایاساییە و پاساوی نییە.
ئەو بڕیارنامەیە پێویست بو ئەمریکا هێزەکانی لە ململانێکان بکشێنێتەوە تاوهكو ئەوکاتەی کۆنگرێس ڕێگە بە هەنگاوی زیاتر دەدات.


وەڵام بدەوه