کۆشکی کرملینی ڕووسیا هۆشدارییەکی توند دەداتە لیتوانیا لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور و هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی جێگیرکردنی چەکی نووەکی لەسەر خاکەکەی.
ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەگەر لیتوانیا بڕیاری جێگیرکردنی چەکی نووەکی لەسەر خاکی خۆی بدات، مۆسکۆ ناچار دەبێت تەواوی ڕێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و خاکی لیتوانیایش دەکەوێتە ژێر ئامانجی راستەوخۆی چەکە نووەکییەکانی ڕووسیاوە.
ئەم کاردانەوەیەی مۆسکۆ دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی لیتوانیا هەنگاوی یەکەمی نا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە دەستوورییەی کە ڕێگە لە جێگیرکردنی چەکی کۆکوژ و نووەکی دەگرێت، کە ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا دێت بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه