Kurdistan Press - کریستیانۆ بێدەنگی شکاند کریستیانۆ بێدەنگی شکاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کریستیانۆ بێدەنگی شکاند

کریستیانۆۆ ڕۆناڵدۆ : ئەفسانەی پورتوگال راگەیاند، 
لە دوای جامی جیهانیی 2026، پەیامێکم بۆ جەماوەری پورتوگال ئامادە کردبوو کە تا ئەمڕۆش لای خۆم هەڵمگرتووە  کاتێک بە تەواوی لە هەڵبژاردەکە وازدەهێنم ئاڕاستەیان دەکەم.
لە دوای پاڵەوانێتییەکە، سەرۆکی یەکێتیی پورتوگال داوای لێکردم لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوام بم، وە ڕاوێژیشی پێکردم سەبارەت بە ناوی ڕاهێنەری ئێستا و ڕای خۆمم پێدا کە هەڵبژاردنێکی ڕاست و دروستە. بۆیە دڵخۆش بووم بە دەستنیشانکردنی.
کریستیانۆ:
دوای ئەوە ڕاهێنەرە نوێکە (جێسوس) پەیوەندی پێوە کردم و پێی ڕاگەیاندم کە پشتی پێم بەستووە و ئامادەبوونم بۆ پروژەکەی گرنگە.
پلانێکی بۆ بەشداریکردنم دانا، پاشان پێشنیازی بۆ کردم کە گەشت لەگەڵ هەڵبژاردەکە نەکەم بۆ نەرویج و دانیمارک.
دەستبەجێ ئەم پێشنیازەم ڕەتکردەوە، چونکە پێم وابوو وەک کاپتنی هەڵبژاردەکە لە شایستەیی و ئاستی مندا نییە لە پورتوگال بمێنمه‌وە لە کاتێکدا هاوڕێکانم گەشت دەکەن.
 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ:
لە یارییەکەی لشبۆنە بەشداریم کرد و بەبێ هیچ کێشەیەک ڕاھێنەر گۆڕانکاریی پێکردم، بەڵکو بە دەستی خۆم نیشانەی کاپتنییەکەم ڕادەستی برۆنۆ فێرناندێز کرد. گرنگترین شت بۆ من سەرکەوتن بوو.
لە ڕۆژی یارییەکەی نەرویجدا، ڕاهێنەر بە شێوەیەکی لەناکاوش داوای لێکردم ئامادەبم بۆ ئەوەی ۳۰ خولەک یاری 
بکەم، لەکاتێکدا پلانی جەستەییی من ئەوەبوو تەنها لە یاریی دواییدا بەشداربم. منیش دەستبەجێ ڕازی بووم.
لە سەرەتای شووتی دووەمەوە گەرمکردنەوەم کرد و تا کۆتایی یارییەکە چاوەڕێم کرد، بەڵام نەمخستە ناو یاریگاوە.
ڕاهێنەر پەیمانەکەی خۆی لەگەڵمدا شکاند.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ :
دوای 48 کاتژمێر، من و ڕاهێنەر و سیمۆن کۆتینڕۆ کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی ڕاهێنەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا تەواوی ڕاستییەکان ڕوون بکاتەوە: کە من داوای یارییکردنم نەکردووە و پلانەکە پێشنیازی خۆی بووە، وە هەڵەی کردووە کاتێک منی خستووەتە گەرمکردنەوە بەبێ ئەوەی بەشداریم پێ بکات.
بەڵام کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نەبوو کە لەسەری ڕێککەوتبووین. گوێم لە قسە و تۆنێک بوو کە لە قسەکردنی تایبەتی خۆماندا بوونی نەبوو، و جارێکی تر هەستم کرد کە ڕێز لە پەیمانەکەی نەگیراوە.
 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ :
داوای لێبوردن لە جەماوەری پورتوگال و هاوڕێکانم دەکەم بەهۆی جێهێشتنی کامپەکەوە، و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم ڕەفتارەم دەگرمە ئەستۆ.
بەڵام هەستم کرد مانەوەم دوای لەدەستدانی متقمانە و ئیتمادزیان لەسەر یەکتر زیان بە کۆمەڵەکە (تیپەکە) دەگەیەنێت، بۆیە ئەوەم کرد کە هەمیشە دەموت دەیکەم کاتێک هەست بکەم چیتر بەسوود نیم:
کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و ڕۆشتم.
تێدەگەم کە دەبێت یەکێتییەکە سزام بدات، بەڵکو پێم وایە دەبێت سزاکە هیچ سووککردنێکیش نەگرێتەوە، چونکە من کاپتنی هەڵبژاردەکەم و یاساکان دەبێت بۆ هەمووان وەک یەک بێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ :
سەبارەت بە قسەکردن لەسەر یاریی ماڵئاوایی، من بەو شێوازە بیر لە هەڵبژاردەکە ناکەمەوە. کاتێک بیر لە پورتوگال دەکەمەوە، بیر لە کێبڕکێکردن و سەرکەوتن دەکەمەوە.
ئەگەر لە ڕووی جەستەیییەوە ئامادەبم و لەگەڵ یانەکەمدا یاری بڕەخسێنم و گۆڵ تۆمار بکەم، ئەوا دوای تەواوبوونی ماوەی ڕاگرتنەکەم (ڕاگیرانەکەم) کە بەسەرمدا دەسەپێندرێت، بەردەست دەبم بۆ هەڵبژاردەکە، وەک هەمیشە لەپێناو کێبڕکێکردن و بڕدنەوە لەگەڵ پورتوگال.
ئەمەیە ڕاستییەکە بە هەموو سادەیییەکەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا