Kurdistan Press - چین و ڕووسیا ڤیتۆیان کرد چین و ڕووسیا ڤیتۆیان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چین و ڕووسیا ڤیتۆیان کرد

​ڕووسیا و چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڤێتۆی پڕۆژەبڕیارێکیان کرد کە ئامانج لێی کردنەوەی گەرووی هورمز و پاراستنی کەشتیوانیی بازرگانی بوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مۆڵەتەکەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت.
​ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، لە پرۆسەی دەنگدانێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەریەک لە چین و ڕووسیا مافی ڤێتۆیان دژی پڕۆژەبڕیارێکی وڵاتی بەحرەین بەکارهێنا.
​پڕۆژەبڕیارەکە هانی وڵاتانی دەدا کە هەوڵەکانیان یەکبخەن و هەماهەنگی بکەن بۆ پاراستنی کەشتیوانیی بازرگانی لە گەرووی هورمز و کردنەوەی گەرووەکە بە ڕووی بازرگانیی نێودەوڵەتیدا.
​بەکارهێنانی ئەم ڤێتۆیە لەلایەن مۆسکۆ و پەکینەوە، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ ئێران دیاری کراوە، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و ڕاگرتنی جەنگ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا