Kurdistan Press - ناتۆ لە لێواری داڕماندایە ناتۆ لە لێواری داڕماندایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناتۆ لە لێواری داڕماندایە

بەرپرسانی ئەوروپا هۆشداریی لە داڕمانی دۆخی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دەدەن، لە ئەنجامی ئەگەری كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ناو هاوپەیمانییەكە.

دیپلۆماتكاران و بەرپرسانی ئەوروپا بە پێگەی "پۆلەتیكۆ"یان ڕاگەیاندووە، ناتۆ ئیفلیج بووە، ئێستە تەنانەت ناتوانن كۆبوونەوەیش ئەنجام بدەن، ئەوە بە تەواوی ڕوون بووەتەوە كە هاوپەیمانییەكە ڕووی لە داڕمانە و دووپاتیشیان لەوە كردەوە، پێویستە ئەوروپا توانا بەرگرییەكانی خۆی بە پەلە بەهێز بكات و ناكرێ هەر چاوەڕوانی ئەوە بین تا هاوپەیمانییەكە بە تەواوی كۆتایی پێ دێ و دادەڕمێت.

بەگوێرەی قسەی ئەو بەرپرسانە، سەركردەكانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتانی ئەوروپا دەستیان بە دانانی پلانی ئامادەكاری كردووە بۆ ئەگەری ئەوەی ئەمەریكا لە هاوپەیمانییەكە بكشێتەوە، سیناریۆی ئەم ڕووداوە تاوتوێ بكەن و خۆیانی بۆ ئامادە بكەن، چونكە لە دوای دامەزراندنی ناتۆ لە 1949ەوە تا ئێستە ئەمەریكا كۆڵەگەیەگی سەرەكی هاوپەیمانییەكە بووە.

 

بۆ نەهێشتنی ئەو گرژییانە و ڕەواندنەوەی تەنگژەی دەرچوونی ئەمەریكا لە ناتۆ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مارك روتە ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی سەردانی واشنتن بكات، ئەو سەردانەی روتە ماوەیەكی زۆرە پلانی بۆ دانراوە، بەڵام ئێستە دۆخەكە جیاوازە و ئەمەریكا ڕەخنەی توند لە هاوپەیمانییەكە و وڵاتانی ئەوروپا دەگرێ و هەڕەشەی كشانەوە لە هاوپەیمانییەكە دەكات.

ئەلیسۆن هارت گوتەبێژی ناتۆ لەوبارەیەوە گوتی، دەتوانم دڵنیاتان بكەمەوە كە ئەمینداری گشتیی هەفتەی داهاتوو لە واشنتن دەبێ و بەرپرسێكی كۆشكی سپیش پشتڕاستی ئەو زانیارییەی كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا